Banner
پایتەخت

ئۆتۆمبێلێک 22 زیارەتکاری شێلا

ئۆتۆمبێلێک 22 زیارەتکاری شێلا
کورتە

ڕووداوێکی هاتووچۆ کارەساتی نایەوە؛ بزانە چەند کەس بوونەتە قوربانی

ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە پارێگای بەسڕە هەمووانی شۆک کرد، کاتێک ئۆتۆمبێلێک بە "سەرخۆشی" خۆی بە نێو زیارەتکاراندا کردووە.

شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 ئۆتۆمبێلێکی جۆری 'تاهۆ' لە قەزای هارسەی سەر بە پارێزگای بەسرە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە نێو زیارەتکاراندا کردووە، کە زۆربەی زیارەتکارەکان خەڵکی عێراقن و بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی ئایینی 'ئیمام حوسێن' بەرەو کەربەلا بەڕێوە بوون.

 لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە هاتووچۆیەدا، 10 کەس دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا و 12ـی دیکەش بریندار بوون؛ بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و هەندێکیشیان برینەکانیان زۆر سەختە.



بەگوێرەی زانیاری ئەم سەرچاوە ئەمنییە، شۆفێرەکە "لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا بووە"، ئێستاش لە بنکەی پۆلیسی هارسە راگیراوە.

16 تەمموز 2026 09:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026