شهقامێك کەرەنتین دەکرێت
ئەمشەو لە کاتژمێر 10:00 بە دواوە چوونە ناو ئەم شەقامەی هەڵەبجە قەدەغەیە.
بۆ ڕێگری لە دروستبوونی جەنجاڵی لە کاتی یارییەکانی مۆندیالدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئەمشەو شەقامی باخی گشتی بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکات.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026، ئەمشەو ڕێکەوتی 15ـی 7ـی 2026، ڕێکاری تایبەتی هاتووچۆ لە سەنتەری شاردا دەگیرێتەبەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەڵەبجە، شەقامی باخی گشتی لە بەردەم سکرینە گەورەکەی سەنتەری شار بە ئاڕاستەی مزگەوتی دارالاحسان لە کاتژمێر 10:00ـی شەو تا کۆتاییهاتنی یارییەکە بە ڕووی شۆفێراندا بەربەست دەکرێت و پێویستە شۆفێران ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.
پێشتریش لە کاتی بۆنە و چالاکییە وەرزشییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی جەنجاڵی، پلان و ڕێکاری هاوشێوەی کاتییان گرتووەتەبەر.