Banner
پایتەخت

تۆمەتبارێکی دیکە لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر کرا

تۆمەتبارێکی دیکە لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر کرا
کورتە

زیندانیکراوێک لە عێراق لە بەرامبەر بەرتیل ئازادکراوە؛ بزانە نوێترین دۆسیەی گەندەڵی لە عیراق چییە.

لە عێراقدا تا دێت هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران فراوانتر دەبن، تیمەکانی دەستەی دەستپاکی لە ئۆپەراسیۆنێکدا تۆمەتبارێک لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر دەکەن.

ئەمڕۆ دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی ئەوەی "بە درۆ" بانگەشەی کردووە کە بە بەکارهێنانی پەیوەندییەکانی کارئاسانی دەکات، لەبری ئازادکردنی کەسێک لە زیندان، بڕی 20 هەزار دۆلار بەرتیلی لە کەسێک وەرگرتووە.

دەستەی دەستپاکی ڕوونی کردەوە، دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەر ئەنجام دراوە، تۆمەتبارەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پەیوەندیی خێزانیی لەگەڵ کارمەندێکی دەزگایەکی ئەمنیدا هەیە، بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات بۆ ئازادکردنی زیندانیکراوێک.

ئەو تیمانەی کە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە، تۆمەتبارەکەیان لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلەکەدا دەستگیر کردووە، هەروەها چەند گرێبەستێکی کشتوکاڵی و مامەڵەی زەوی لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا دۆزراونەتەوە. لە ئێستادا تۆمەتبارەکە براوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی یاسایی خۆی.

15 تەمموز 2026 14:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026