وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە گەندەڵی پاک دەکرێتەوە
نوێترین ئاماری گەندەڵکاری لەناو وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوكرایهوه.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پهردهی لهسهر داتاكانی گهندهڵی لادا. ههروهها وهك تیرۆر وهسفی كرد و هۆشداری بهو كهسانهدا تێوهی گلاون و بهنیازن ڕێکاری توند بگرنهبەر.
ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی یاسایی توند دەگرێتە بەر بەرامبەر بە هەزاران ئەفسەر و کارمەند کە بەشدارن لە حاڵەتەکانی دەوڵەمەندکردنی نایاساییدا؛ لە هەمان کاتدا سەقامگیریی دۆخی ئەمنی و ئامادەیی پلانەکانی بۆ سەردانە بەکۆمەڵەکانی داهاتوو دووپات دەکاتەوە.
میقداد میری، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆ یاسی لهوهكرد، کە "گەندەڵی لە تیرۆر کەمتر نییە" و ئاشکرای کرد کە وەزارەتەکە ڕێوشوێنی یاسایی و سزای توندی گرتووەتە بەر بەرامبەر بە 3950 ئەفسەر و کارمەند لە سەرانسەری بەشە جیاوازەکانی وەزارەتەکەدا؛ ئەمەش لە ئەنجامی تۆمەتەکانی پەیوەست بە خراپ بەکارهێنانی پۆستە گشتییەکان، بەرتیلدان و گەندەڵیی کارگێڕییەوە بووە.
میری ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم ئەو کەسانەی پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە، لەناو ڕیزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوە ئەمنییەکان لە خزمەت دوور دەخرێنەوە. جەختیشی کردەوە کە دەستبەجێ ڕەوانەی دادگا تایبەتەکان دەکرێن بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەپێی یاسای کارپێکراوی عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی باڵادا بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، سەردانی واشنتۆنی کردووە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.