Banner
پایتەخت

چۆن منداڵی دووانە زیاد دەکرێت؟

چۆن منداڵی دووانە زیاد دەکرێت؟
کورتە

پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ڕێنمایی گرنگ لەبارەی زیادکردنی منداڵی دووانە بڵاودەکاتەوە.

بە پێی ڕێکارە نوێیەکە داوا دەکرێت لە کاتی زیادکردنی ناوی منداڵەکان بۆ سەر بەشە خۆراک، سەرەتا تەنها یەک منداڵ تۆمار بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە منداڵی دووانەیان هەیە و لە کاتی زیادکردنی ناوی منداڵەکانیان بۆ سەر پسووڵەی بەشە خۆراکی خێزانەکەیان تووشی کێشە دەبن. 

ڕێنماییەکە بە ئامانجی ئاسانکاری و چارەسەرکردنی ئەو گرفتە تەکنیکییانەیە کە لە کاتی تۆمارکردندا دێنە پێش.

بەپێی ڕێنماییە بڵاوکراوەکەی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی، پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی بەکارهێنانی سستەمەکەدا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

-تۆمارکردنی منداڵی یەکەم: سەرەتا تەنها یەکێک لە منداڵە دووانەکان لە سستەمەکەدا تۆمار بکەن.

-چاوەڕوانکردن: پێویستە هاووڵاتییان چاوەڕێ بکەن تاوەکو بەشە خۆراکی ئەو منداڵەی کە تۆمار کراوە، بە فەرمی زیاد دەکرێت بۆ سەر بەشە خۆراکی خێزانەکە.

-تۆمارکردنی منداڵی دووەم: دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەم و دڵنیابوونەوە لە زیادبوونی منداڵی یەکەم، ئینجا هاووڵاتییان دەتوانن منداڵی دووەم داخڵ بکەن بۆ زیادکردنی بەشە خۆراکی خێزانەکەیان.

13 تەمموز 2026 21:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026