ئەستێرەیەک بۆ سەرکردایەتیی هەڵبژاردەی وڵاتهكهی گهڕایهوه
نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی سلاڤن بیلیچ، ڕاهێنەری دێرینی کرواتی گهیشت
ڕاهێنەرە کۆنەکەی کرواتیا دوای دابڕانێکی زۆر، دووبارە دەگەڕێتەوە و مەشق بە هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەکات.
دوای 14 ساڵ، سلاڤن بیلیچ، ڕاهێنەری دێرینی کرواتی، ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، دوای ئەوەی ڕەزامەندیی نیشان دا لە جیاتی زلاتکۆ دالیچ ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ، کە ناوبراو لە دوای کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی کرواتیای جێهێشت.
بێن جاکۆبز، ڕۆژنامەنووسی پسپۆڕ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان بیلیچ و یەکێتیی تۆپی پێی کرواتیا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ڕاگەیاندنی فەرمیی گرێبەستەکەش لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەبێت.
ئەم گەڕانەوەیە لاپەڕەیەکی نوێیە لە ژیانی وەرزشیی بیلیچدا لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا، دوای ئەوەی پێشتر لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2012 سەرکردایەتیی تیپەکەی کردبوو؛ قۆناغێک کە تێیدا نەوەیەکی دیاری تۆپی پێی کرواتیا دەرکەوتن و تیپەکە ئەنجامی سەرنجڕاکێشی لە پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکاندا بەدەستهێنا.
بیلیچ ئەزموونێکی بەرفراوان و هەمەجۆری لە دنیای ڕاهێنەرایەتیدا هەیە و لەگەڵ چەندین یانە و هەڵبژاردەی نیشتمانیدا کاریکردووە، بەتایبەت لە یاریگاکانی ئەوروپا و خولی ئینگلیزیدا، ئەمەش شارەزاییەکی زۆری پێدەبەخشێت لەسەر مەرجەکانی ڕکابەریکردن لە ئاستە بەرزەکاندا.