ئەم شوێنە چیتر پارەی کاش وەرناگرێت
مامەڵەکردن بە پارەی کاش تەنها تا کۆتایی ئەم مانگە دەبێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بڕیاریدا بە گۆڕینی تەواوەتی سیستەمی وەرگرتنی ڕسوومات و پارە لە کاشەوە بۆ ئەلیکترۆنی، هەروەها دواین مۆڵەت بۆ مامەڵەکردن بە پارەی کاش لە ناو دامەزراوەکە دیاری کرا.
ئەمڕۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر سەبارەت بە گۆڕینی سیستەمی پێدانی پارە لە ناو ژووردا ئاگاداری سەرجەم ئەندامان، بازرگانان، خاوەنکاران و هاوبەشانی دەکاتەوە، کە دواین وادە بۆ وەرگرتنی ڕسوومات و پارە بە شێوازی نەختینە (کاش) تاوەکو ڕێککەوتی 31ی تەممووزی 2026 دەبێت.
لە بەشێکی دیکە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، دوای تێپەڕبوونی ئەم ڕێککەوتە، سیستەمی وەرگرتنی پارە لە ناو ژووردا بە تەواوی دەگۆڕێت بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر داوا لە سەرجەم هاوبەشانی دەکات، لە دوای ئەو وادەیەوە لە کاتی سەردانیکردنیاندا بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبار و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، کارتی بانکی (ئەلیکترۆنی)یان پێبێت بە مەبەستی ئەنجامدانی پارەدانەکان چونکە بە پێچەوانەوە مامەڵەکانیان بە شێوازی کاش جێبەجێ ناکرێت.