Banner
پایتەخت

خامنەیی نێژرا و موجتەبا ئاماده‌نه‌بوو

خامنەیی نێژرا و موجتەبا ئاماده‌نه‌بوو
کورتە

موجتەبا ناتوانێت لەبەردەم کامێراکان دەربکەوێت؛ ورده‌كاریی ناشتنی خامنه‌یی و ده‌رنه‌كه‌وتنی موجته‌با.

کۆتاییهاتنی قۆناغێکی سیاسیی درێژخایەن لە ئێراندا، بە خستنەخاکی تەرمی عەلی خامنەیی لە شاری مەشهەد، جارێکی دیکە پرسیارەکانی لەبارەی داهاتووی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە و چارەنووسی نادیاری جێنشینەکەی ورووژاندەوە.

ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەرمی ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە نێژرا. ئەم مەراسیمە دوای هەفتەیەک لە گواستنەوەی تەرمەکەی لە نێوان شارە جیاوازەکانی ئێران و عێراقدا هات، کە هاوکات بوو لەگەڵ گرژییە سەربازییە نوێیەکانی نێوان واشنتن و تاران.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی 'الحدث' نووسیویه‌تی، سەرەڕای بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە، بەڵام ونبوونی موجتەبا خامنەیی، کوڕ و جێنشینی ڕێبەری پێشوو، بووەتە مەتەڵێکی گەورە بۆ ئێرانییەکان. موجتەبا کە لە هێرشەکەی 28ی 2ـی ئەمساڵ تووشی شێواویی دەموچاو و برینداریی سەخت بووە، تاوەکو ئێستا بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەرنەکەوتووە.

به‌پێی ڕۆژنامه‌ و ئاژانسه‌ هه‌واڵییه‌ جیهانییه‌كان، موجته‌با هێشتا باری تەندروستیی ڕێگەی پێ نادات لەبەردەم جەماوەردا دەربکەوێت و دەزگا ئەمنییەکانیش لە ترسی هێرشی نوێی ئەمریکا جموجۆڵەکانی سنووردار کردووە.

لە کاتی مەراسیمەکەدا لە مەشهەد، بەشێک لە بەشداربووان وێنەی خامنەییان بەرز کردبووەوە و داوای تۆڵەکردنەوەیان لە دۆناڵد ترەمپ دەکرد. لە هەمان کاتدا دەزگا ئەمنییەکان و سوپای پاسداران هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئەم مەراسیمە جەماوەرییانەوە وا نیشان بدەن کە ڕژێمەکە هێشتا بەهێزە و خاوەن نفوزی جەماوەرییه‌.

عەلی خامنەیی لە ساڵی 1989وە تاوەکوو سەرەتای ساڵی 2026 ڕێبەری باڵای ئێران بوو و بۆ ماوەی 37 ساڵ هەژموونی خۆی بەسەر کایە سیاسی و سەربازییەکاندا سەپاند.

09 تەمموز 2026 15:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026