عەلی زەیدی لە نێوان بەرداشی واشنتن و تاراندا
زهیدی هۆشداری به گرووپه چهكدارهكانی عێراق دهدات و فهرمانێك بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دهردهكات.
بەغدا دەکەوێتە ئامادەباشییەکی تووندی ئەمنییەوە و حکومەتیش دهیهوێت لە ململانێی واشنتن و تاران دووربكهوێتهوه. عێراق لە ئێستادا لە نێوان فشاری هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان و گرووپە چەکدارە ناوخۆیییەکاندا گیری خواردووە.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی 'العربي الجديد' بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی داوە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە ڕێوشوێنی تووند بگرنە بەر دژی هەر هەوڵێکی گرووپە چەکدارەکان بۆ هاویشتنی مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
وا بڕیاره هەفتەی داهاتوو زهیدی بچێته واشنتن، دۆسیەی چەکی گرووپەکان یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا. شکستی حکومەت لە کۆنترۆڵکردنی ئەم گرووپانە، دەبێتە هۆی شەرمەزاربوونی بەغدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
بهپێی ڕۆژنامهكه، هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان هێشتا هیچ بەڵێنێکی ڕوونیان بە حکومەت نەداوە و بڕیارەکانیان بە هەڵوێستی تارانەوە گرێ داوە. ئەم بێدەنگییە وای کردووە دۆخەکە بە ناڕوونی بمێنێتەوە و ئەگەری هەڵگیرسانی بەرەیەکی نوێی شەڕ لە ناو خاکی عێراقدا زیاتر بکات، چونكه ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی نوێی كردووهته سەر چەند ناوچەیەکی ئێران.
ئهمه لهكاتێكدایه، کێشەی چەکی گرووپە چەکدارەکان بە ئاڵۆزترین دۆسیەی ئەمنیی عێراق دادەنرێت. زۆربەی ئەو گرووپانە هێشتا بەڵێنێکی ڕوونیان بە حکومەت نەداوە و بەردەوامیی چالاکییەکانیان بە هەڵوێستی تاران و وەستانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانەوە گرێ داوە.