Banner
پایتەخت

14 ملیار دیناری دیکەی کەیسەکەی عەدنان جومەیلی دۆزرایەوە

14 ملیار دیناری دیکەی کەیسەکەی عەدنان جومەیلی دۆزرایەوە
کورتە

تا دێت دۆسیەکەی عەدنان جومەیلی گەورەتر دەبێت؛ ئەمجارە دەست بەسەر 14 ملیار دیناردا گیرا.

دەست بەسەر بڕی 14 ملیار دینار گیرا، کە لە ناو چاڵێکی ژێر زەوی شاردرابوویەوە، ئەم پارەیەش پەیوەستە بە دۆسیەی گەندەڵی عەدنان جومەیلی، بریکاری دەستبەسەرکراوی وەزارەتی نەوت.

ئەمڕۆ دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڵاویکردەوە، لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری دەستبەسەرکراوی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن و ئەو لایەنانەی تێوەگلاون لەگەڵیدا، دەست بەسەر بڕی 14 ملیار دیناری عێراقی نوێدا گیراوە.

دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو داهاتە داراییانەی، کە بەهۆی بەفیڕۆدان لەو پڕۆژانەی لەلایەن تۆمەتبار و لایەنەکانی تری دۆسیەکەوە جێبەجێ کراون هاتوونەتە ئاراوە.



بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، توانراوە دەست بەسەر ئەم بڕە پارەیەدا بگیرێت کە لە ناو یەکێک لەو چاڵانەدا شاردرابووەوە، کە بۆ ئاوی باران ئامادە کرابوو، هەروەها لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە سەرجەم تێوەگلاوان.

09 تەمموز 2026 12:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026