عێراق؛ 48 کاتژمێری خوێناوی بۆ ژنان
36,289 حاڵەتی توندوتیژی دژی به ژنانی عێراق لە یەک ساڵدا تۆمار كراوه.
توندوتیژیی خێزانی لە عێراق دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار و لە ماوەی 48 کاتژمێردا دوو تاوانی دڵتەزێن دژی ژنان ئەنجام دران، کە تێیدا پزیشکێکی جوانکاری چاوێکی لەدەستدا و مامۆستایەکی خانەنشینیش لە ناو ماڵەکەی خۆیدا سەربڕدرا.
ئەمڕۆ ڕۆژنامهی 'العربي الجديد' بڵاویكردهوه، مامۆستایەکی خانەنشین لە پارێزگای واست كوژراوه. بهپێی لێكۆڵینهوه لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان مامۆستاکە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا سەربڕدراوە و گومان دەکرێت چەند کەسێکی نزیکی خۆی لە پشت تاوانەکە بن، بە مەبەستی دزینی پارە و دەستبەسەرداگرتنی میراتەکەی.
ههروهها ئاشكرای كردووه، لە تاوانێکی دیکەی هاوشێوەدا و 48 كاتژمێر پێش ئێستا
پزیشکێکی جوانکاری بە ناوی فەیروزە ڕووبەڕووی هێرشێکی وەحشیانە بووەتەوە لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە. تۆمەتبارەکە زەیتێکی کوڵاوی ڕشتووە بەسەر پزیشکەکەدا، ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی چاوێکی و دروستبوونی سووتانی قورس لە جەستەیدا.
ئامارەکانی توندوتیژی لە عێراق بە شێوەیەکی ترسناک ڕوویان لە زیادبوون کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی 2025دا 36,289 حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی تۆمار کراوە. ئەم ژمارەیە نیشانەی زیادبوونێکی گەورەیە، چونکە لە ساڵی 2024دا تەنها 14,000 سکاڵا تۆمار کرابوو، ئەمەش واتا ڕێژەی توندوتیژی لە ماوەی یەک ساڵدا 150% زیادیکردووە.
عێراق تا ئێستا یاسایەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی نییە و کار بە ماددەی 41ی یاسای سزادان دەکات کە ڕێگە بە 'تەمێکردن' دەدات. هەرچەندە پڕۆژەیاسایەک لە ساڵی 2020ەوە ئامادە کراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسی و حزبی لە پەرلەمان تێنەپەڕێنراوە، ئەمەش وایکردووە ساڵانە بەهۆی نەبوونی پارێزبەندی یاسایی، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ببنە قوربانی.