هۆشدارییهكی خێرا بۆ کوردانی تایوان و چین
كارهساتێكی ژینگهیی له ئارادا ههیه و هۆشداری بهو كوردانهی ئێستا له تایوان و چینن دهدرێت.
شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشدارییەکی بەپەلە لەبارەی دروستبوونی گەردەلوولێکی وێرانکەر لە زەریای هێمن بڵاودەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییانی کورد دەکات لە وڵاتی تایوان و چین دووربکەونەوە، چونکە مەترسیی کارەساتێکی ژینگەیی گەورە لە ئارادایە.
ئەمڕۆ عومەر گۆران، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، گەردەلوولێکی زۆر بەهێز بە ناوی 'بافی' لە باکووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن دروست بووە. پەستانی هەوا لە ناوەندی گەردەلوولەکەدا بۆ 899 ملیبار دابەزیوە، ئەمەش وای کردووە وەک 'سوپەر تایفۆن' بناسرێت و خێرایی با تێیدا لە 400 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێپەڕێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، کاریگەرییەکانی ئەم گەردەلوولە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەگاتە وڵاتی تایوان و شەوی هەینی چەقی هێزەکەی دەبێت، دواتریش بەرەو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین تێپەڕ دەبێت.
ههروهها پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 2 ڕۆژدا بڕی 500 تا 600 ملیمەتر باران ببارێت و بەرزیی شەپۆلەکانی دەریا بگاتە 15 مەتر، ئەمەش مەترسیی وێرانبوونی بۆ دوورگەکانی ساکیشیما، ئیشیگاکی و مییاکۆجیما دروست کردووە. بهپێی زانیارییهكان، لە ئێستادا وڵاتی تایوان باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەردەلوولەکە دەکات.
شارەزاکەی کەشناسی جەخت دەکاتەوە کە ئەگەر هێزی گەردەلوولەکە زیاد بکات، دەبێت بەشێکی وڵاتەکە بە تەواوەتی چۆڵ بکرێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییانی کورد لەو ناوچانە بە زووترین کات بگەڕێنەوە.
گەردەلوولی بافی یەکێکە لە دیاردە سروشتییە مەترسیدارەکان و یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی بارینی بڕێکی زۆر باران و بەفره. مەترسی لافاو دروست دهكات. ئەم جۆرە گەردەلوولانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەریاکان و گۆڕانی کەشوهەواوە لە ساڵانی کۆتاییدا هێز و چڕی زیاتریان بەخۆوە بینیوە.