ئێران؛ 8 ئەفسەری باڵا کوژران
سوپای ئێران، ئاماری قوربانییهكانی هێرشهكهی ئهمریكای بڵاوكردهوه؛ پهیامێكی نوێیشی بۆ واشنتن نارد.
سوپای ئێران دوای هێرشێکی چڕی هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمی کوژرانی 8 ئەفسەری باڵای هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانی وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر هەردوو بەندەری بوشەهر و بەندەر عەباس، 8 ئەندامی هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانیان لە کاتی بەرگریكردندا کوژراون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، جەختی لەسەر بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا کردووەتەوە و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی توندی خوێنی ئەفسەرەکانی کردووە.
پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کردووە کە بە ئامانجی سزادانی تاران و پاراستنی ئاسایشی دەریایی، زیاتر لە 80 ئامانجی جیاوازیان لە ناو خاکی ئێراندا پێکاوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، سهرۆكی ئهمریكا بهفهرمی ئاگربهستی تاران و واشنتنی ههڵوهشاندهوه و جهختی له هێرشكردن كردووهتهوه.