ناسنامەی هەشت زلهێزەکەی جیهان ئاشکرا بوو و ململانێکان گەیشتنە لوتکە
یارییەکانی قۆناغی 16 کۆتاییان هات و ناسنامەی ئەو هەڵبژاردانەش یەکلایی بووەوە کە لە قۆناغی هەشت لە ڕکابەری بەردەوام دەبن
یاسا کەمەرشکێنەکانی قۆناغی شازدەی جامی جیهانی 2026 کۆتاییان هات و بە فەرمی ناسنامەی ئەو هەشت هەڵبژاردە بەهێزە دیاریكرا کە توانیان بلیتەکانی گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی (قۆناغی هەشت) بەدەستبهێنن.
دوای کۆمەڵێک یاری دراماتیکی و بەهێز، ئێستا پاڵەوانێتییەکە پێ دەنێتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە کە تێیدا تەنها گەورەکان بەرەو بەدیهێنانی خەونی مۆندیال دەمێننەوە.
دوای تێپەڕاندنی تاقیکردنەوە سەختەکانی قۆناغی پێشوو، ئەم هەشت تیپە گەورەیە توانیان ململانێیەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بگەنە ئەم قۆناغە لوتکەیە کە بریتین لە هەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین، فەڕەنسا، مەغریب، ئینگلتەرا، ئیسپانیا، سویسرا، نەرویج و بەلجیکا.
یارییەکانی قۆناغی هەشت بە لوتکەی ورووژاندن و ڕکابەری دادەنرێن، بەوپێیەی هیچ دەرفەتێک بۆ قەرەبووکردنەوە نەماوە. هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان چاوەڕوانی چەندین ڕووبەڕوبوونەوەی کلاسیکی و مێژوویی دەکەن لە نێوان گەورەکانی تۆپی پێ، کە تێیدا تەرکیزی تەواو و تهكتیكی ڕاهێنەران دەبێتە کلیلی گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین.
بەپێی خشتەی دیاریکراو، یارییەکانی ئەم قۆناغە لە بەیانی و چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەدەچن و شەقامی وەرزشیش بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بڕیاردانی چارەنووسی تیپە گەورەکان دەکات بۆ دیاریکردنی چوار تیپی چوارگۆشەی زێڕین.