پهیامێك له پۆڵاد تاڵهبانییهوه گهیشت
پۆڵاد تاڵهبانی، لەبارەی ساڵیادی ڕووداوەکانی 8ی تەمووز پهیامێكی گرنگی بڵاوكردهوه.
پۆڵاد تاڵەبانی، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بەرەی گەل، ڕووداوەکانی 8ی تەمووز وەک گۆڕانکارییەکی ژەهراوی و شکانی متمانە وەسف دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە خیانەت لە لاپەڕەکانی مێژوودا ون نابێت.
ئەمڕۆ پۆڵاد تاڵەبانی، برای لاهور تاڵەبانی لەبارەی ساڵیادی ڕووداوەکانی 8ی تەمووز له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاویکردەوە، ئەم بەروارە تەنها ژمارەیەک نییە، بەڵکو یادی ڕۆژێکە کە تێیدا متمانە شکا و کاریگەرییە خراپەکانی تا ئێستاش لەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێم ماوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، 8ی تەمووز هەمیشە وەک قۆناغێکی پڕ لە ئازار و گۆڕانکارییەکی ژەهراوی لە یادەوەرییەکاندا دەمێنێتەوە. ئهو دەڵێت: "ڕەنگە خیانەت بۆ ماوەیەک وەک سەرکەوتن دەربکەوێت، بەڵام هەرگیز لە بیرەوەری خەڵک و مێژوودا ون نابێت و ڕاستییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە."
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە هەرچەندە کات تێدەپەڕێت، بەڵام بیرەوەری ئەو ڕۆژە لە مێشک و دڵی زۆر کەسدا وەک خۆی ماوەتەوە.
لە 8ی تەممووزی 2021دا، بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی زنجیرەیەک جوڵهی نهێنی، لاهور تاڵەبانی ئامۆزای لە پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوورخستەوە. ئەم ڕووداوە کە بە وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی ئەو حزبە دادەنرێت، لەلایەن لایەنگرانی لاهور تاڵەبانی وەک کودەتایەکی نایاسایی بۆ کۆتاییهێنان بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی وەسف دەکرێت.