Banner
پایتەخت

بەڵگەی هەژماری منی شنیار ئه‌نوه‌ر بڵاوکرایەوە

بەڵگەی هەژماری منی شنیار ئه‌نوه‌ر بڵاوکرایەوە
کورتە

بەڵگەنامەیەکی نهێنی؛ شنیار ئەنوەر فۆڕمی هەژماری منی پڕکردەوە.

شنیار ئەنوەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەرەڕای دژایەتییە توندەکانی پێشتری بۆ پڕۆژەی هەژماری من، فۆڕمی بەشداریکردن لە پڕۆژەکەی پڕکردەوە و لەمەودوا مووچەکەی بە شێوەی ئەلیکترۆنی وەردەگرێت.

 

ئەمڕۆ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌ست پایته‌خت میدیا كه‌وتووه‌ و تیایدا ده‌ركه‌وتووه‌ شنیار ئەنوەر سەرجەم زانیارییەکانی لە فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەی پەرلەمانتاری.

 

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو فۆڕمەکەی ڕادەست کردووە تا هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە مووچەکەی لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی وەربگرێت.

 

ئەم هەنگاوەی شنیار ئەنوەر لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر وەک چالاکوان و دواتریش وەک پەرلەمانتاری یەکێتی، یەکێک بووە لە دژبەرە سەرسەختەکانی ئەو پڕۆژەیە. ئەو چەندین هەڵمەتی ناڕەزایەتی دژی پڕۆژەی هەژماری من ڕاگەیاندبوو و بەردەوام ڕەخنەی لە شێوازی دابەشکردنی مووچە بەو سیستمە دەگرت، بەڵام دواجار خۆی چووە ناو سیستمەکە.

 

شنیار ئەنوەر پێشتر وەک چالاکوانی سیاسی لە ناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکەوت و دواتر لە ئابی 2024 بە فەرمی بووە کاندیدی یەکێتی و لە هەڵبژاردنی خولی 6ی پەرلەمانی کوردستان بووە ئەندامی پەرلەمان.

 

پڕۆژەی هەژماری من دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەدیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران کە کاردانەوەی ئه‌رێنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی لێکەوتووەتەوە.


08 تەمموز 2026 19:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026