Banner
پایتەخت

لەمەودوا ناتوانێت 3000 دۆلار وەربگریت

لەمەودوا ناتوانێت 3000 دۆلار وەربگریت
کورتە

بانکی ناوەندیی عێراق گۆڕانکاری لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران کرد.

بانکی ناوەندیی عێراق ڕێنمایی ڕێکخستنی نوێی سەبارەت بە میکانیزمی دابینکردنی دۆلار بۆ ئەو هاووڵاتییانەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن، دەرکرد.

بەپێی ڕێنماییە نوێیەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، سەکۆ و پشکی نەختیی گەشتیاران بۆ 2000 دۆلاری ئەمریکی لە مانگێکدا کەمکردەوە، لە کاتێکدا پێشتر پشکەکە 3000 دۆلار بوو، ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی پرۆسەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی و بەرزکردنەوەی کارایی دابەشکردنی سەرچاوەکان، بە جۆرێک کە لەگەڵ باشترین پەیڕەوە بانکییە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت.

بانکی ناوەندی ڕوونیکردەوە، ئەم ڕێوشوێنە لە چوارچێوەی چاکسازیی ڕێکخستنی دێت کە بانکەکە جێبەجێی دەکات، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی گەیشتنی دراوی بیانی بۆ هەمووان، ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی سەقامگیریی بازاڕی نەختینە و بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان.

بانکی ناوەندیی عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئەم ڕێوشوێنانە تەنها کارگێڕی و ڕێکخستن نین، لە چوارچێوەی پرۆسەی بەهێزکردنی تواناکانی بانکەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ئابوورییەکان بە کارایی و بەردەوامی، هاوکات بۆ هاوتەریببوونە لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەکانی سیستەمی پارەداندا.

08 تەمموز 2026 16:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026