چالاكوانێك: 8ی تەمووز مێژوویەکی شووم بوو
نما ناوپردانی شیکارییەکی نوێ بۆ مێژووی 8ی تەمووز دەکات؛ ئهو دهسهڵاتهی ئێستا لهسهر خیانهت و درۆ بونیاد نراوه.
نما ناوپردانی، چالاکوانی سیاسی لە وتارێکی شیکاریدا ڕەخنەی تووند لە ڕووداوەکانی 8ی تەممووز دەگرێت و ئەو ڕۆژە وەک شکستێکی گەورەی ئەخلاقی و خیانەت لە متمانەی گشتی وەسف دەکات.
ئەمڕۆ نما ناوپردانی، چالاکوانی سیاسی وتارێکی شیکاری لەژێر ناوی 'ڕووداوەکانی 8ی تەممووز، شکستی ئەخلاق بوو، نەک سەرکەوتنی بەرژەوەندی' بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژە وەک پلانێکی پێشوەختە لە ژوورە تاریکەکاندا داڕێژراوە و مێژوویەکی شوومە، کە تێیدا متمانەی گشتی کراوەتە قوربانی.
بە بڕوای ئەو چالاکوانە، کاتێک دەسەڵات بەڵگەی یاسایی و توانای سەلماندنی نییە، پەنا بۆ تۆمەتبارکردن دەبات بۆ ئەوەی لە ملهوڕییەکانی بەردەوام بێت. ئەو دەڵێت: "خیانەتی ڕاستەقینە تەنها بەرامبەر خێزان یان کەسێک نییە، بەڵکو خیانەتە لە متمانەی کۆمەڵگا و فێربوونی خەڵکە بۆ ئەوەی لە ڕاستی بترسن و لە درۆدا ئارام بن."
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ناوپردانی جەخت دەکاتەوە کە ئەو دەسەڵاتەی لەسەر خیانەت و درۆ بنیات نراوە، هەمیشە لە دڵەڕاوکێدا دەژی. ئەو باسی لەوە کردووە، ئەنجامدەرانی ئەو کارە تەنانەت لە سێبەری خۆشیان و پاسەوانەکانیان دەترسن و ناتوانن چێژ لەو پارە و پۆستەی هەیانە ببینن، چونکە هەمیشە ترسی زەبری گەلیان لەسەرە.
ڕووداوەکانی 8ی تەمووزی 2021 گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی بوو لە نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، کە تێیدا لاهور تاڵەبانی به كودهتا لهلایهن بافڵ تاڵهبانییهوه لە پۆستی هاوسەرۆکایەتی دوورخرایەوە.