پایتەخت

بەم هۆکارە ئیشوکاری هاووڵاتییان ڕادەگیرێت

بەم هۆکارە ئیشوکاری هاووڵاتییان ڕادەگیرێت
کورتە

مەچنە ئەم فەرمانگەیە و راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە بڕیاری دا لە پێناو گۆڕینی سیستەمی فرۆشتنی وزە بۆ سیستەمێکی نوێ، تەواوی ئیشوکاری هاووڵاتییانی سنووری شەقڵاوە و دەورووبەری بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی سنوورەکە دەکاتەوە، کە ئیشوکاری دانیشتووانی سنووری شەقڵاوە، هەریر، باسرمە، بالیسان، هیران و دەورووبەری ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری ڕاگرتنی کاروباری هاووڵاتییان بەهۆی پڕۆسەی گۆڕینی سیستەم لە فرۆشتنی وزە پەیڕەو دەکرێت، کە لە ڕێککەوتی 19ـی 7ـی 2026 تاکو 3ـی 8ـی 2026 بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا کارەکان دەوەستن.

لە کۆتایی دا بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە ڕوونیکردەوە، پاش تەواوبوونی ئەم وادەیە و لە دوای ڕێککەوتی 3ـی 8ـی 2026، بە سیستەمی نوێ دەست بە ڕاییکردنی تەواوی کاروباری هاووڵاتییان دەکرێتەوە.

08 تەمموز 2026 11:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026