Banner
پایتەخت

بۆ خاوەن مۆلیدەکان: کارەبا نەدەن زەوییەکانتان لێوەردەگیرێتەوە

بۆ خاوەن مۆلیدەکان: کارەبا نەدەن زەوییەکانتان لێوەردەگیرێتەوە
کورتە

هۆشدارییەکی گرنگ لە ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانیی هەولێر بۆ خاوەن مۆلیدەکان بزانە

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر هۆشداریەک بە خاوەن مۆلیدەکانی ناوچەکە دەدات، کە ئەگەر پابەندی بڕیارێک نەبن، ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی ناو شار، قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگاکەی ئاگادار کردەوە، بەپێی بڕیاری پارێزگاری هەولێر، پێویستە لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانیدا ڕاستەوخۆ مۆلیدەکانیان کار پێ بکەن و کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن.


خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەندی بڕیارەکانی لێژنە و ئەنجوومەن نەبێت و کارەبا بۆ هاوبەشان دابین نەکات، لەلایەن شارەوانیی سنوورەکەیەوە شوێنی مۆلیدەکەی لێ وەردەگیرێتەوە، هەروەها جەختی کردەوە هیچ خاوەن مۆلیدەیەک بۆی نییە بەبێ بڕیار و نووسراوی فەرمیی پێشوەختەی لێژنە و ئەنجوومەن، لەخۆیەوە دەست بە کۆکردنەوەی پارەی مانگانە بکات.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی گرفتی تەکنیکی و زۆربوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دابەزی و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە ناوەندی شار و قەزا و ناحیەکان کەمبوویەوە.

08 تەمموز 2026 10:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026