پایتەخت

ڕۆچوونی باڵی کودەتاچییەکان

 ڕۆچوونی باڵی کودەتاچییەکان
کورتە

پلانە گەورەکەیان لە 8ـی تەممووز دەستی پێکرد و لە 22ـی ئابدا بە دڕندەیی تەواویان کرد.

شادمان مەلا حەسەن ڕووداوەکانی 8ـی تەممووز بە کودەتا بەسەر شەرعیەتی حزبی و هێڵی نیشتمانی لە قەڵەم دەدات و دەڵێت: "ئەو پڕۆسەیە بە هێرشەکەی 22ی ئابی 2025 بۆ سەر لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور تاڵەبانی گەیشتە قۆناغێکی تر".

شادمان مەلا حەسەن، سەرکردە لە بەرەی گەل لە گوتارێکدا بە بۆنەی 8ـی تەممووزەوە بڵاوی کردووەتەوە، خوێندنەوەی بۆ پێشهاتە سیاسییەکانی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە  و ئاماژەی بەوە کردووە، لە 8ـی تەممووزی 2021دا، بە پشتیوانیی دامەزراوەیەکی باڵای هەرێم و دەستی وڵاتانی هەرێمی، پیلانگێڕی و کودەتا بەسەر شەرعیەتی حزبی و دەرەوەی یاسادا لە ناو یەکێتیدا ئەنجامدرا، کە ئامانجی کپکردنی هێڵی نیشتمانی و نەتەوەیی سەربەخۆ بوو لە پێناو بەرکەنارکردنی لاهور تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکەمی حزبەکە.

بەپێی گوتەی شادمان مەلا حەسەن، ئەو پیلانگێڕییە نەوەستاوە و لە ڕۆژی 22ی ئابی 2025دا بە شێوازێکی دڕندانەتر بە هێرشی سەربازی بۆ سەر لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور تاڵەبانی و هەڤاڵەکانی تەواو کراوە.

ئەو سەرکردەی بەرەی گەل پێی وایە، بەرهەمی ئەو کودەتایە لە ئێستادا خەریکە هەرێم داغان دەکات و بووەتە هۆی ناشیرینکردنی ڕووخساری هەرێم، لێکترازانی دامەزراوەکان و ڕۆچوونی باڵی کودەتاچی بۆ ناو زەڵکاوی خراپەکاری و تێکەڵبوونیان لەگەڵ نەیارانی دەستکەوتە نیشتمانییەکان.

لە کۆتایی دا، شادمان مەلا حەسەن داوای ئازادی بۆ لاهور تاڵەبانی و هەڤاڵەکانی لە زیندانی سەرانی یەکێتیی نوێ دەکات و جەخت دەکاتەوە، ڕەفتارەکانی ئێستای حزبەکە پێچەوانەی ئەو مێژووەیە کە دەیان هەزار کەس لە ژێر دروشمەکانیدا خۆیان بە شەهیدکردن داوە.

08 تەمموز 2026 09:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026