Banner
پایتەخت

هەر ڕۆژە و حزبێک یاری بە ئەقڵی سروە عەبدولواحید دەکات

هەر ڕۆژە و حزبێک یاری بە ئەقڵی سروە عەبدولواحید دەکات
کورتە

شەهاب کەریم ڕەخنەی تووند لە سیاسەتەکانی یەکێتی و سروە عەبدولواحید دەگرێت

نووسەرێک سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمەتبار دەکات بەوەی کە لە پێناو بەرژەوەندیی حزبی، گوتاری ڕابردووی خۆیان فەرامۆش کردووە.

 

شەهاب کەریم ، نووسەر لە تێڕوانینێکی نوێدا تیشک دەخاتە سەر مێژووی کارکردنی خۆی لە ناوەڕۆکی ژیانی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا، ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، لە تەمەنی 17 ساڵییەوە لە نزیکەوە ئاگاداری پێشهاتەکان و ڕەفتاری هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە بەرامبەر بە نەیارانیان.

 

ئەم نووسەرە لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، ڕەخنەی تووند لە سروە عەبدولواحید دەگرێت، بەوەی کە خاوەنی هەڵوێستێکی جێگیر نییە و لە ڕابردوودا پەیوەندیی لەگەڵ لایەنە عەرەبییەکان هەبووە و لە ئێستاشدا لە هێڵی سیاسیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نزیک بووەتەوە.

 

شەهاب کەریم ڕوونی دەکاتەوە، ئەوەی بەرپرسەکانی یەکێتی بەرامبەر بە ژنانی کوردستان کردویانە بە فیشەکی گردار تەقەیان لێکردوقن و خەڵتانی خوێنیان کردوون ڕۆحیان کێشاون، ئەو ژنانەی کە هەندێک لە بەرپرسە نەخوێندەوارەکانی یەکێتیەوە تیرۆر دەکران بێتاوان بوون وەکو سروە عەبدولواحید بێمۆڕاڵ نەبوون هەر ڕۆژەی حزبێک یاری بە عەقڵی دەکات.

 

شەهاب کەریم لە کۆتایی گوتارەکەیدا، ڕەخنە ڕادیکاڵەکانی خۆی بەرامبەر بە سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتی و هاوپەیمانێتییە نوێیەکانی ناوچەکە دووپات دەکاتەوە، پێی وایە ئەم جۆرە لێکتێگەیشتنە سیاسییانە خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکانی هاووڵاتییان ناکەن.

07 تەمموز 2026 23:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026