نهێنی چاویلکە ڕەشەکەی ماکرۆن چییە؟
تەواوی زانیاریەکان دەربارەی بارودۆخی تەندروستی ماکرۆن بزانە
لە سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا، ئەو چاویلکەیە ڕەشەی کە پۆشی بووی زۆرترین کاردانەوەی لە میدیاکان بەدوای خۆیدا هێنا و لەمبارەیەوە، کۆشکی ئێلیزێ نهێنی ئەو چاویلکەیەی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێش بەرێکەوتنی بۆ لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەشێوەیەکی جیاواز لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەرکەوت.
سەرۆکی فەرەنسا بەچاویلکەیەکی خۆری ڕەنگی ڕەش دەرکەوت، کە چاوی باتەواوەتی شاردبوویەوە، ئەمەش سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا و پرسیاری لێکەوتەوە، کە بۆچی ئەو چاویلکەی پۆشیوە، زۆر لە شرۆڤەکارە سیاسییەکان چاویلەکەی ڕەش بۆ شاردنەوەی ترس و قەلەقی بەکاردەهێنن.
گوتەبێژی کۆشکی ئیلیزێ ڕوونیکردەوە، سەرۆک ماکرۆن تووشی کێشەیەکی کاتی چاو بووە، بەهۆی پچڕانێکی بچووکی بۆری خوێن، چاوەکانی سووربوونەوە و هەستیاری بەرامبەر بە ڕووناکی زیادی کردووە، ئەمەش پێویستی بە بەستنی چاویلکەی خۆر بۆ ماوەیەکی کاتی هەبووە، دووپاتیشی کردەوە کە حاڵەتەکە کەم بووە و جێگەی نیگەرانی نییە، هەروەها هەر کە سەرۆکی فەرەنسا چاوەکەی چاک بوویەوە چاویلکەی خۆرەکە لادەبات.
پێشووتر لە سەرەتای مانگی یەکدا، کۆشکی ئیلیزێ بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دەرکەوتنی ماکرۆن بە چاوی ڕاستی سوور و ئاوساوەوە بڵاوکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە بەهۆی پچڕانی خوێنبەرێکی بچووکەوە بووە و کێشەیەکی تەندروستی جددی نییە.
لە 7ی تەمووزی 2026 لەگەڵ گەیشتنی ماکرۆن بۆ سووریا و لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی وڵاتەکەدا دوو تەقینەوە بەهێز لەنزیک هۆتێلەکەی ماکرۆن ڕوویاندا، کە لەئەنجامدا 14 هاووڵاتی و 4 پۆلیس بریندار بوون، دوای ڕووداوەکە کۆشکی ئێلیزێ پشتراستی کردەوە کە ناوبراو سەلامەتە و بەردەوام دەبێت لە سەردانییەکەی.