جێگەی ئومێد نییە
ڕێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ لە دیدی مەلا بەختیارەوە
ەلا بەختیار هۆشداری تووند دەدات لە لێکترازانی ڕیزی کوردایەتی ئاماژە بەوە دەکات، هەر ڕێککەوتنێکی سیاسی نوێ ببێتە هۆی دوورکەتنەوەی زیاتری هێزە سەرەکییەکان لە یەکتر، لە کۆتاییدا تەنها زەرەر بە پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار لە کۆڕێکی کراوەدا لە شاری ئێسنی ئەڵمانیا لەژێر ناونیشانی "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێوان وەرچەرخانی مێژوویی و چەقبەستوویی ستراتیژیدا" بە ئامادەبوونی زیاتر لە 120 کوردی تاراوگە، تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕێککەوتنە سیاسییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتانی ناوچەکە دیموکراسی نین و تەنانەت لە عێراقیشدا هێشتا دیموکراسی ڕاستەقینە بوونی نییە، ئەمەش وایکردووە مافی نەتەوایەتی، مافی ژنان و ئازادیی ڕادەربڕین خەفە بکرێن.
سەبارەت بە پێگەی کوردیش گوتی: "ئێمە مەحکوومین بە جوگرافیای سیاسی و کەلتوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ خەیاڵمان بۆ هەرکوێ بفڕێت، دەبێت لەسەر درەختێکی ئەم ناوچەیە بنیشێتەوە."
مەلا بەختیار سەبارەت بە ڕێککەوتنی نوێی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "ئەوە مافی خۆیانە و قسەم نییە، بەڵام لە کاتێکدا یەکێتی و پارتی لێکترازاون، ئەم ڕێککەوتنە نابێتە مایەی ئومێد. هەر ڕێککەوتنێک ببێتە هۆی لێکترازانی ڕیزی کوردایەتی، لە ئەنجامدا زەرەر دەگەیەنێت."
لە کۆتایی دا مەلا بەختیار باسی لەوە کردووە، هیچ جدییەتێک لە ئەمریکا و ئەوروپا نابینێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان.