Banner
پایتەخت

بنەماڵەکەی گومانیان بۆ دروست بووە

بنەماڵەکەی گومانیان بۆ دروست بووە
کورتە

بنەماڵەی یاد سەرباز چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دەزگا ئەمنییەکان دەکەن

دوای 15 ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی دی ئێن ئەی یاد سەرباز، هێشتا بنەماڵەکەی گومانیان لە ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی ئەو ئێسک و پروسکانە هەیە کە دۆزراونەتەوە.

ئەمڕۆ سەرباز عەلی، باوکی یاد بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەوان کەیسەکەیان سپاردووە بە خودا و گومانیان لە ئێسک و پروسکەکە هەیە، بەڵام هاوکات چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ڕاپەڕین دەکەن کە ئێستا سەرقاڵی بەدواداچوونن.

 یاد سەرباز لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، 28ـی 5ـی 2026، لە گوندی ئێندزەی بناری چیای قەندیل بە شێوازێکی کتوپڕ ون بوو، دواتر لە ڕێکەوتی 22ـی 6ـی 2026، ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئێسک و پروسکە دۆزراوەکان ئاشکرا کرا کە هی یاد سەربازە.

06 تەمموز 2026 22:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026