لە هەولێر بەشە نەوت و غاز وەربگرە
ئەوانەی فۆڕمی خۆراکیان سلێمانی و دهۆکە، لەمەودوا دەتوانن کارتی سووتەمەنی دروست بکەن
کێشەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی بۆ دانیشتووانی هەولێر کە فۆڕمی خۆراکیان سەر بە پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستانە چارەسەر کرا.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە دانیشتووی شاری هەولێرن بەڵام فۆرمی خۆراکیان سەر بە پارێزگاکانی سلێمانی یان دهۆکە و دەڵێت: "ئامانج لەم ئاگادارییە ڕێکخستنی مامەڵەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنییە بۆ ئەم خێزانانە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نەوت و کانزاکانی هەولێر، پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەکان لە ڕێکەوتی 6ـی 7ـی 2026 دەستپێدەکات.
ئەو هاووڵاتییانی دەیانەوێت کارتی سووتەمەنی دروست بکەن پێویستە چەند بەڵگەنامەیەک لەگەڵ خۆیان ببەن کە پێکهاتوون لە (پشتگیری موختاری گەڕەک بە پەسەندکراوی ئاسایشەوە، کۆپی کۆدی ئەپی البطاقة التموينية، فۆرمی خۆراکی ساڵانی 2020 - 2021، لەگەڵ ئەسڵی و کۆپی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری سەرۆکی خێزان).
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاتووە، حکومەت تێچووی دروستکردنی ئەم کارتەی بە 5,000 دینار دیاریکردووە.