زەوی بە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان دەدرێت
بڕیارێک لە بەرژەوەندی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دەرکرا.
لە پێناو بەرژەوەندی زیندانییانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان و جینۆسایدکراوان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێک دەردەکات.
ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشتر بڕیاربوو تەنها فەرمانبەران زەوییان پێبدرێت، بەڵام بە بڕیارێکی نوێی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەکە زیندانییانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان و جینۆسایدکراوانیش دەگرێتەوە بەو مەرجەی پێشتر سوودمەند نەبووبن.
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوە کردووە، لەم چوارچێوەیەدا، 5440 پارچە زەوی بۆ بنەماڵەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان تەرخانکراوە، هەروەها 15499 پارچە زەویش دەدرێتە زیندانییانی سیاسی.