پزیشکێک ژیانی هاوسەرەکەی وێران دەکات
لە جوانکارییەوە بۆ شێواندن؛ وردهكاریی ڕووداوه دڵتهزێنهكهی بهغدا و فهرمانهكهی سهرۆكوهزیران بۆ لێكۆڵینهوه له دۆسیهكه.
هێزە ئەمنییەکان لە شاری بەغدا پزیشکێکی ناسراوی جوانکارییان بە تۆمەتی شێواندنی دەموچاوی هاوسەرەکەی و ئەشکەنجەدانی دەستگیر کرد، هەوڵی دابوو بەرەو دەرەوەی وڵات ڕابکات.
ئەمڕۆ سەرچاوە ئەمنییەکان و میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، پزیشکێکی ددان و پسپۆڕی جوانکاری بە ناوی محەممەد عەقێدی، هێرشی کردووەتە سەر هاوسەری دووەمی بە ناوی نەبە کە ناسراوە بە فەیروزە.
بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە بەهۆی 'خیانهت' و کێشەی خێزانییەوە چووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوسەرەکەی لە کۆمەڵگەی ئەلنەخیل و دوای لێدان و ئەشکەنجەدان، یەکێک لە چاوەکانی دەرهێناوە و بە ماددەی 'تیزاب'ی سووتێنەر دەموچاوی شێواندووە.
پزیشکەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، منداڵەکەی لەگەڵ خۆی بردووە و عێراق جێبهێڵێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێش هەڵاتنی لە ناو شوقەکەیدا دەستگیریان کردووە. قوربانییەکە کە پزیشکی بێهۆشکارییە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێرییەکی وردی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
بهپێی میدیاكانی عێرتق، عهلی زهیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا لەم دۆسیەیە بکرێت و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر. ئەم دۆسیەیە جارێکی دیکە پرسی توندوتیژی دژی ژنانی لە عێراق کردەوە بە ڕۆژەڤ، کە تێیدا کەسانی خاوەن پێگەش تێوەدەگلێن.
ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە چالاکوانانی مافی ژنان داوای یاسای توندتر دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی خێزانی. پێشتریش چەندین حاڵەتی هاوشێوە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق تۆمار کراون کە تێیدا ماددەی سووتێنەر بۆ تۆڵەکردنەوە بەکارهاتووە.