لهم پارێزگایه بوو به پشووی فهرمی
بهبۆنهی مەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیی له بهغدا رۆژێك پشوو ڕاگهیهندرا
پارێزگاری بەغدا بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی ئەو پارێزگایە بکرێتە پشووی فەرمی. ئەم بڕیارە وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران دەرکراوە.
ئەمڕۆ عەتوان عەتوانی، پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەییەوە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگاکە دەبێتە پشووی فەرمی. پارێزگار ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی تایبەت بە مەراسیمی کۆچی دوایی ئەو ڕێبەرە دێت.
مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە تەرمەکە لە ڕۆژی هەینی، 3ی تەمووز لە شاری تارانەوە دەستی پێکردووە و بڕیارە تا 9ی تەمووز بەردەوام بێت. لە مەراسیمەکەدا شاندی فەرمیی نزیکەی 100 وڵاتی جیهان ئامادە دەبن و بڕیارە تەرمەکە لە کۆتا ڕۆژدا لە شاری مەشهەد بە خاک بسپێردرێت.
بهپێی زانیاریی میدیا فهرمییهكانی ئێران، پڕۆسەی ماڵئاواییکردن و ناشتنی تەرمەکە بە گشتی 5 ڕۆژ دەخایەنێت.