لە مۆندیالی 2026 دوو کەس گیانیان لەدەستدا!
لە کاتی ئاهەنگگێڕانی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی مەکسیکدا 2 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاهەنگگێڕانی هاندەرانی هەڵبژاردەی مەکسیک دوای سەرکەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی ئیکوادۆر، کارەساتی لێکەوتەوە و 2 کەس بەهۆی نەمانی هەناسە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی ئاهەنگگێڕان بە ناو شەقامەکانی پایتەختی وڵاتی مەکسیکدا بەبۆنەی گەیشتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکە بۆ قۆناغی 16 لە مۆندیالی 2026، 2 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
داڤید کێرشنۆبیچ، وەزیری تەندروستیی وڵاتەکە ڕایگەیاند، ئافرەتێکی 19 ساڵ و پیاوێکی 44 ساڵ بەهۆی قەرەباڵغییەوە گیانیان لەدەستداوە. میدیاکانیش دەڵێن: "3 کەس گیانیان لەدەستداوە"، بەڵام تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی گیانلەدەستدانی کەسی سێیەم پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ئەم ئاهەنگە لە دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی مەکسیک دێت بەسەر هەڵبژاردەی ئیکوادۆردا بە ئەنجامی 2-0، ئەمەش یەکەمین جارە لە دوای ساڵی 1986ەوە کە مەکسیک دووبارە دەگاتەوە ئەم قۆناغە.