Banner
پایتەخت

سزای (العزل) چییە؟

سزای (العزل) چییە؟
کورتە

بڕیاری دوورخستنەوەی د.عەبدولەتیف ئەحمەد لە زانکۆ درا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاریدا بە پەسەندکردنی راپۆرتی لێژنەکەی زانکۆی سلێمانی، بە دورخستنەوەی د. عەبدولەتیف ئەحمەد لە وانەگوتنەوە و وەزیفەی مامۆستایەتی بە سزای (العزل).

واتا و پێناسی سزای (العزل) لە یاسای کارگێڕیدا:

سزای (العزل): لە یاسای کارگێڕیدا بە واتای دوورخستنەوەی کۆتایی و یەکجاریی فەرمانبەر لە وەزیفەی گشتی دێت.

بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت، ئەو کەسەی ئەم سزایە سزا دەدرێت، بۆ هەمیشە مافی دووبارە دامەزراندنەوەی لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی حکومەتدا لێ دەسەندرێتەوە.

ئەو بڕگەیەی لە نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی پێکراوە، (ماددەی 8 / بڕگەی 8)، قورسترین سزای بەرزەفتکردنە (ئینزیباتی) کە لە کەرتی گشتیدا بەسەر فەرمانبەردا بسەپێندرێت.

01 تەمموز 2026 14:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026