Banner
پایتەخت

گەرمای هاوین بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران کەس!

گەرمای هاوین بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران کەس!
کورتە

سەرەڕای دابەزینی پلەکانی گەرما, ژمارەی قوربانییەکان لە فەرەنسا زیاد دەکات.

بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە فەرەنسا و ئەوروپا کردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان ڕوو لە زیاد بوون دەکات و هۆشداری دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە چوارشەممەی ڕابردووەوە  کە دەکاتە 24ی حوزەیران، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرمای هاوین هەزار کەس تێپەراند و سەرەڕای دابەزینی پلەکانی گەرما، ژمارەکان ڕوو لەزیادبوون دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای تەندروستیی گشتی، زۆرترین ڕێژەی گیان لەدەستدان لە نێوان تەمەنەکانی 65 ساڵ بەرەو سەرەوەیە، کە لە ماڵەکانیاندا گیانیان لەدەست داوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ئێل دو فرانس و ناوچەکانی دەورووبەری.

ماوەی چەند هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپا کردووە، بەهۆیەوە چەندین قوتابخانە و فڕۆکەخانە داخران و چەندین شوێنی گەشتیاری کاتەکانی کاردکردنیان کەم کردووتەوە.

28 حوزەیران 2026 16:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026