Banner
پایتەخت

ئەگەر گرووپی خوێنت B بێت ئەمە بخوێنەوە!

ئەگەر گرووپی خوێنت B بێت ئەمە بخوێنەوە!
کورتە

ئەم زانیارییە دەربارەی گرووپی خوێنتەوە ژیانت دەگۆڕێت

لێکۆڵەران ئاشکرایان کردووە، پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان گرووپەکانی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە هەیە.

تیمێکی زانستی، لەدوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەسەر 270 کەیس بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی گرووپی خوێنیان لە گرووپی خوێنی(B)ـە جا (+ یان -) ئەوا ڕێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بە ڕێژەی 28٪ زیاترە بە بەراورد لەگەڵ گرووپە خوێنەکانی تر.

لێکۆڵەران دووپاتیان کردەوە، گرووپی خوێن هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە نییە، بەڵکو هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە بریتین لە سیستەمی خۆراکی ناتەندروست، کێشی زیادە و بۆماوەیی.

هەروەها بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە، ئەو کەسانەی گرووپی خوێنیان لە جۆری (A)، (B) و (AB) بەتایبەتی گرووپی خوێنی (A) بەهۆی بەرزی کۆلیستڕۆڵ و پرۆتینی گلاکتین 3 لە خوێندا، ڕێژەی تووشبوونیان بەنەخۆشییەکانی دڵ زیاترە.

27 حوزەیران 2026 17:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026