پرۆژەیەکی ستراتیژی؛ گەورەترین پارکی شەقڵاوە
مژدەی دروستکردنی گەورەترین پارکی گەشتیاریی ڕاگەیەندرا.
گەورەترین پارکی گشتی لە شەقڵاوە دروست دەکرێت و دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ زیادکردنی سەوزایی و شوێنێکی خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکان حەسەن، سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە ڕایگەیاند، گەورەترین پارک بە ناوی 'سۆرک' لەسەر ئاستی شارۆچکەکە دروست دەکرێت کە توانای لەخۆگرتنی سەدان خێزانی تێدا دەبێتەوە، ئەم پرۆژەیە پێگەی گەشتوگوزاری شەقڵاوە بەرزتر دەکات.
ڕێکان حەسەن ئاماژەی بەوە کرد، ڕووبەری گشتیی پڕۆژەکە نزیکەی 40 دۆنەم زەوییە، لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا 18 دۆنم زەوی دەگرێتەوە کە بڕیارە لە ماوەی 2 مانگدا تەواو بکرێت.
شەقڵاوە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و کەشوهەوا تایبەتەکەیەوە یەکێکە لە ناوچە دێرین و بەناوبانگەکانی هەرێمی کوردستان، ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار بە مەبەستی کات بەسەربردن ڕووی تێدەکەن.