پایتەخت

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
کورتە

موژدە بۆ مامۆستایانی گرێبەست مووچە دابەش دەکرێت

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە، مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.



ئەمڕۆ شەممە، محەممەد نەجیب، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی لەسەر داهاتی ناوخۆ بەڵێنی داوە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتەکە دابەش بکات.



بەپێی ئامارەکان، 37933 مامۆستای گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و 4100 مامۆستای گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا، هاوکات زیاتر لە 30000 فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکانی دیکەی هەرێم کە مووچەکانیان هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.



ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 26ی 5ی 2026ەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران کردووە، بەڵام بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی گرفت و نەبوونی نەختینەی پێویست لە داهاتی ناوخۆدا، دابەشکردنی مووچەکانیان دواکەوت.

13 حوزەیران 2026 23:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026