ئێران و ئهمریكا ڕێككهوتن
وردەکاریی ئەو ڕێککەوتنەی کە بڕیارە ئاراستەی ناوچەکە بگۆڕێت.
ئێران و ئهمریكا لهسهر ڕێككهوتنێكی 60 ڕۆژه بۆ وهستانی جهنگ و لهپێناو بهرقهراربوونی ئاشتی له ناوچهكهدا ڕێككهوتن.
ئهمڕۆ ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، واشنتن و تاران گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی کە ماوەکەی 60 ڕۆژ دەبێت. ئامانجی ئەم یاداشتنامەیە درێژکردنەوەی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانە لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران.
بەپێی زانیارییەکان، هەرچەندە هەردوولا لەسەر ناوەڕۆکی یاداشتنامەکە ڕێککەوتوون، بەڵام جێبەجێکردنی کۆتایی ڕێککەوتنەکە پێویستی بە ڕەزامەندی دۆناڵد ترەمپ هەیە.
ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ چارەسەری کێشە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتن و تاران دەبینرێت.