دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەستی پێکردەوە
مژدە بۆ شۆفێرانی هەولێر؛ بەنزینە حکومییەکە گەڕایەوە
دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگیرانی بەنزینی 750 دیناری ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی کرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ هەینی سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی زیاتری هاووڵاتییان لە ڕۆژی عەرەفە زۆرترین بڕی بەنزینی 750 دیناری دابەش کراوە.
سالار محەممەد ئاماژەی بەوە دا، یەکەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەنزینی حکومی (750) دیناری وەستابوو، ئەمڕۆ دابەشکردن دەستی پێکردەوە.