چارەنووسی سەرایا سەلام یەکلایی کرایەوە
گۆڕانکاری خێرا لە بەغدا؛ بڕیارێک کە لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ناچار بە هەڵوێست کرد
سهدر بڕیارێکی نوێی لەبارەی باڵی سەربازیی ڕەوتەکەی دەرکرد و لێژنەیەکی باڵای بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی جیابوونەوەی سەرایا سەلام پێکهێنا.
ئهمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕایگهیاند، پێویستە هێزی سهربازی سەرایا سەلام، بە تەواوەتی بچنە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان.
هاوکات، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لەم هەنگاوە کرد و بە دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی بۆ پاراستنی شکۆی دەوڵەت وەسفی کرد و داوای لە گرووپە چەکدارەکانی دیکەش کرد چەکەکانیان دابنێن.
ئەم بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە فەرمییەکانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت، بە ئامانجی ئەوەی سەرایا سەلام وەک پێکهاتەیەکی فەرمیی نێو دامەزراوەکانی دەوڵەت بمێنێتەوە و هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی بە ڕەوتی نیشتمانییەوە نەمێنێت.