پایتەخت

گەرمای تاقەتپڕوکێن لە ڕێگایە؟ دوایین پێشبینییەکانی کەشوهەوا

گەرمای تاقەتپڕوکێن لە ڕێگایە؟ دوایین پێشبینییەکانی کەشوهەوا
کورتە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، کەشوهەوای ئەمڕۆ بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا و خێراییەکەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لە نێوان 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 38 پلە و لە هەولێر 34 پلەی سیلیزی دەبێت، لە کاتێکدا نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەبێت کە 21 پلەیە.

بۆ سبەی سێشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور بێت، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت لەگەڵ مانەوەی مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کم، بەپێی ئەم گۆڕانکارییە پلەی گەرمای گەرمیان دەگاتە 39 پلە و هەولێر دەبێتە 35 پلە، لە کاتێکدا حاجی ئۆمەران دەگاتە 22 پلەی سیلیزی.

25 ئایار 2026 12:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026