وەزیری نەوتی عێراق لە یەکەم دەرکەوتنی باسی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
داهاتووی نەوتی عێراق لە ژێر دەستی وەزیرە نوێیەکە چی بەسەر دێت؟ پلان و چالاکییەکانی خۆی ئاشكرا کردووە.
وەزیری نوێی نەوتی عێراق لە یەکەم پەیامیدا سەرنجی خستە سەر زیادکردنی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە، باسم محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق دەستبەکار بوو و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كەركووک و بەسڕە لە ملیۆنێک و 400 هەزار بەرمیل تێناپەڕێت، بە شێوەیەكی گشتی ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەكرێت.
باسم محەممەد دڵنیایی دا کە ستراتیژی حکومەت تیشکخستنە سەر بوونی سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراقە بۆ بەشداریکردن لە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان، راهێنانی کارمەندانی تەکنیکی و ئەندازیاری و بنیاتنانی باشترین ژێرخانی ئابووری بۆ کەرتی نەوت و دۆزینەوەی کێڵگەی نوێ دەکەن.
لەبارەی پرسی نەوت لە هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوتی عێراق جەختی کردەوە کە پێویستە پیشەسازی نەوتیی لە هەرێمی كوردستان پیشەسازییەكی هاوشێوەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بێت، دۆسییەی هەرێمی كوردستان دۆسییەكی تایبەتە و هەموو چارەسەرێكی بۆ دهستهبهر دەکەن.