ترەمپ: کەسی دووەمی داعشمان لەناوبرد
بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی نایجیریا، هێزەکانی ئەفریقا کەسی دووەمی داعشیان لە ئەفریقا بەئامانج گرت.
سەرۆکی ئەمریکا لەناوبردنی کەسی دووەمی داعشی لە جیهان ڕاگەیاند و سوپاسی حکومەتی نایجیریا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند: "ئەمشەو بە فەرمانی من، هێزەکانی ئەمریکا و نایجیریا ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز و وردیان لە دژی ئەبو بیلال مینکی، پیاوی دووەمی رێکخراوی داعش لەسەر ئاستی جیهان ئەنجامدا.
بە گوتەی ترەمپ، ئەبو بیلال مینکی پێیوابوو توانیویەتی لە ئەفریقا خۆی بشارێتەوە، بەڵام نەیدەزانی سەرچاوە هەیە چاودێری جمووجۆڵەکانی دەکات و هێزەکانیان توانیان لەناوی ببەن.
لە درێژەی پۆستەکەی ترەمپدا هاتووە، ئەبو بیلال چیتر ناتوانێت خەڵكی ئەفریقا بتۆقێنێت و پلانی تیرۆرستی دژ بە ئەمریکییەکان دابڕێژێت. بە لەناوبردنی ئەو (ئەبو بیلال) ئۆپەراسیۆنە جیهانییەکانی داعش بەشێوەیەکی مەزن لە ناوچوون و "سوپاسی حکومەتی نایجیریاش دەکەم بۆ هەماهەنگییان لە جێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە."