پایتەخت

فەرماندەیەکی باڵای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق دەستگیرکرا

فەرماندەیەکی باڵای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق دەستگیرکرا
کورتە

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆم باراک، تونایان پلانە تیرۆرستییەکانی فەرماندەیەکی باڵای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق پووچەڵ بکەنەوە.

فەرماندەیەکی باڵای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق دستگیرکرا، کە پلانی تیرۆرستی دژی جووەکانی ئەمریکا داڕشتبوو.

ئەمڕۆ شەممە، کاش باتێل، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) رایگەیاند، توانیویانە 'محەممەد عەلی سەعدی' دەستگیربکەن، کە فەرماندەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقە و بەرپرسیارە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی لەسەر ئاستی جیهان.

بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، محەممەد عەلی سەعدی تەمەنی 32 ساڵە، خۆی و کەسە نزیکەکانی بەرپرسیارن لە 20 پلان و هێرشی تیرۆرستی لە ئەوروپا و کەنەدا، پێشبینیش دەکرا ئامانجی داهاتوویان ئەمریکا بوایە و بەتایبەتی کەنیسە و دامەزراوەکانی جووەکان لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، کالیفۆرنیا و ئاریزۆنا.

بەڕێوەبەری ئێف بی ئای بۆ ئەم ئۆپەراسۆنە سوپاسی تۆم باراک، نێردەی ترەمپ بۆ سووریای کرد، کە چۆن بەهەماهەنگی ئەو بەڕێوەچووە و بە یارمەتی ئەو سەرکەوتوو بووە.

هاوکات وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەم فەرماندەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق بۆ ئەمریکا گوازراوەتەوە، بەبێ ئەوەی کات و شوێنی دەستگیرکردنەکەی روون بکاتەوە. رۆژی هەینی لەبەردەم دادوەرێکی فیدراڵی لە نیویۆرک ئامادە بووە، دادوەرەکە بە فەرمی شەش تۆمەتی پەیوەست بە چالاکیی تیرۆریستی ئاراستە کردووە و بڕیاری زیندانیکردنی کاتیی بۆ دەرکردووە.

لەلایەکی دیەکەوە، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کوشتنی ئەبو بیلال مینکی، پیاوی دووەمی رێکخراوی داعشی لەسەر ئاستی جیهان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی نایجیریا ڕاگەیاند. ناوبراو لە ئەفریقا خۆی حەشاردا بوو و بەئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە دژی ئەمریکییەکان تۆمەتبار بوو.

16 ئایار 2026 10:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026