هیچ جۆرە لێبڕینێک بۆ شایستە داراییەکانی بژمێرەکان نەکراوە

بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی وهزارهتی پلاندانان بۆ پایتهخت باس لهوه دهكات، هیچ جۆرە لێبڕینێک بۆ شایستە داراییەکانی بژمێرەکان نەکراوە
بژمێرەکان لەکاتی وەرگرتنی شایستە دارییەکانیان ئاماژەیان بەوەکرد لێبڕین بۆ پارەکانیان کراوە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان زانیاری نوێ بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکات.
ئهمڕۆ شهممه کارزان رەزا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی شایستە دارییەکان بەسەر بژمێرەکان و لێبڕین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکان بەسەر بەڕێوەبەرەکان و یاریدەدەرەکان و بژمێرەکان لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو دەست بەدابەشکردنی کرا، سەرەتا بەڕێوەبەرایەتییەکانی دهۆک و سلێمانی بڕی شایستەی خۆیان وەرگرت دواتر لەبەرئەوەی ڕۆژێک پشووی تێکەوت هەولێریش وەریگرت لە ئێستادا دابەشکردنە تەواو بووە.
سەبارەت بە سوودمەندانی وەرگرتنی پارەکە ئاشکرای كرد، زیاتر لە 21 بژمێر سوودمەندبوون لەو شایستە داراییە و ئەو بڕەی دابەش کراوە وەکو پاداشت پێیان دراوە نەک وەکو مووچە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان سەبارەت بە دامەزراندنی بژمێرەکان ڕوونیکردەوە، بابەتی دامەزراندن لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەنگۆی لێبڕینی شایستە دارییەکان ڕەتدەکاتەوە و گووتی: "هیچ جۆرە لێبڕینێک نەکراوە بەڵکو بەپێی گرێبەستەکە مافی خۆیان وەرگرتووە".
ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد، تاكوو 22ـتشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو.