پایتەخت

بەهۆی ئاگرەکەی کوت 17 بەرپرس و فەرمانبەر لەکار دوورخرانەوە

بەهۆی ئاگرەکەی کوت 17 بەرپرس و فەرمانبەر لەکار دوورخرانەوە
کورتە

لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ئاگرەکەی هایپەرمارکێتەکەی کوت هۆکاری درووستبوونی ئاگرەکەی ئاشکرا کرد

بەهۆی ئاگرەکەی کوت 17 بەرپرس و فەرمانبەر لەکار دوورخرانەوە

لێژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی كوت ئەنجامە سەرەتاییەكانی راگەیاند و چەندین فەرمانبەری بەهۆی کەمترەخەمییەوە لە کارەکانیان دوورخستەوە

میقداد میری، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێژنەی باڵای لێکۆڵینەوە کە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە، بەشێکی بەرچاوی کارەکانی بە ئەنجام گەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە و ئەنجامدانی پێداچونەوەی مەیدانی لەگەڵ شایەتحاڵ و بەرپرسان، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت، کەمتەرخەمییەکی روون لەلایەن ژمارەیەک بەرپرس و کارمەندەوە لە چەندین فەرمانگە هەبووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵێنەوانە، لێژنەکە بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی 17 بەرپرس و فەرمانبەر لە کارەکانیان و سێ ئەفسەریان دەستبەسەر کرد، کە بریتین لە، بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتیاری و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگری شارستانی.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی زوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە هایپەرماڕکێتی کوڕنیشی شاری كوت بوویەوە و بەهۆیەوە 61 کەس گیانیان لەدەستدا.

19 تەمموز 2025 09:15 34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025