پایتەخت

ئاو گەیشتەوە ماڵان

ئاو گەیشتەوە ماڵان
کورتە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوی خواردنەوە گەیشتەوە ماڵان

ماوەی سێ ڕۆژبوو دابەشکردنی ئاو لە شاری هەولێر ڕاگیرابوو، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوی خواردنەوە گەیشتەوە ماڵان.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری بارانبارینەوە ئاوی رووبار لێڵ بووە، بۆیە دابەشکردن راگیرابوو، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاوی ماڵان بەسەر تەواوی گەڕەکەکان ئاسایی بوویەوە.

 

رابەر حوسێن باسی لەوە کرد، لە شەوی ڕابردووەوە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و هەرسێ پرۆژەی ئیفراز دەستیان بەکارکردن کردووەتەوە.

 

لەمساڵدا بۆ ماوەی چەندین جارە، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت.

22 نیسان 2026 18:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026