پایتەخت

تەندروستی ڕاپەڕین بۆ فرۆشگای قوتابخانەکان: سەرجەم کاڵا و خواردن و خواردنەوەکانتان چێک بکەنەوە

 تەندروستی ڕاپەڕین بۆ فرۆشگای قوتابخانەکان: سەرجەم کاڵا و خواردن و خواردنەوەکانتان چێک بکەنەوە
کورتە

داوا لە خاوەنی فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت پێداچوونەوە بۆ سەرجەم کاڵا و خواردنەکانیان بکەن

سبەی دوای زیاتر لە مانگێک قوتابخانەکان دەکرێنەوە، داوا لە خاوەنی فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت پێداچوونەوە بۆ سەرجەم کاڵا و خواردنەکانیان بکەن.

 

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە: "لەپێناو تەندروستی قوتابییان بەپێویستی دەزانن سەرجەم خاوەن فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداربکەنەوە، پێویستە سبەینێ لەدەسپێکی دەوام سەرجەم کاڵاوخواردن و خواردنەوەکانیان چێک بکەنەوە".

 

بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژە بەوە دەدات، ئەوانەی لەڕووی بەروار بەسەرچوون یاخود تام و بۆن و شێوەیان گۆڕاوە، لە فرۆشگاکان نەیفرۆشن و جیای بکەنەوە و ڕادەستی ئێدارەی ناوەندەکانی خوێندن بکرێن.

 

لە درێژەی ئاگادارییەکەی بەرێوەبەرایەتییەکە هاتووە، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت، خۆیان بەرپرسن لەکاتی چوونی لێژنەکانیان.

11 نیسان 2026 22:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026