شوێنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە گەرمیان راگەیەندرا

پرۆسهی دابهشكردنی زهوی له ههرێمی كوردستان بهردهوامه و ئیدارهی گهرمیانییش دهستی كرد به دیاریكردنی شوێنی زهوییهكان بۆ فهرمانبهرانی سنوورهكه
لەدوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی، ئیدارەی گەرمیان ناوی ئەو شوێنانەی کە پارچە زەوییەکان دابەش دەکرێن ڕادەگەیەنێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و کفری و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان باس لە رێکارە پێویستەکانی دابەشکردنی زەوییەکان کرا.
له ڕاگهیهندراوهكه ناوی ئەو شوێنانە ئاشکرا دەکات کە پارچە زەوییەکانی لێ دابەش دەکرێت و نووسیویهتی، بەپێی رێکارەکان، لە کەلار و کفری و ناحیەی رزگاری شوێنی گونجاو بۆ دابەشکردنی زەوی دەستنیشانکراوە.
ئەوهشییان خستووهتهڕوو، لە ئێستادا، زیاتر لە نیوەی فەرمانبەران و چین و توێژەکان فەرمانی وەرگرتنی زەوییان گەڕاوەتەوە.
ئیدارەی گەرمیان لە کۆتاییدا دووپاتیکردەوە، دوای هاتنەوەی ناوی تەواوی سودمەندبوان، دەستبەجێ پرۆسەی پێدانی زەوییەکان بە فەرمانبەران دەستپێدەکات.