پایتەخت

ئێران: زانکۆ ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان بۆردوومان دەکەین

ئێران: زانکۆ ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان بۆردوومان دەکەین
کورتە

ئێران هەڕەشە دەکات ئەگەر ئەمریکا داوایەکیان قبووڵ نەکات، دەست بە بۆردوومانکردنی زانکۆکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

بۆیەکەمجار ئێران هەڕەشەی بەئامانجگرتنی ناوەندەکانی خوێندن لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پێگەی ئەسۆسیەت پرێس لە زاری میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند، سوپای پاسداران ڕەچاوی بەئامانجگرتنی زانکۆ ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە ناوچەکە دەکات.

بەگوتەی سوپای پاسداران، ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت زانکۆکانی لە ناوچەکە بڵاوبکاتەوە و فراوان بن، دەبێت تا کاتژمێر 12:00ـی ڕۆژی دووشەممە 30-3-2026 "سەرکۆنەی بۆردوومانکردنی" زانکۆکانی ئێران بکات، ئەگینا بۆردوومانیان دەکەن.

سوپای پاساداران داوا لە ئەمریکا دەکات ڕێگری لە ئیسرائیل بکات لە بۆردوومانکردنی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوەی ئێران، کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو هێرشیان کراوەتەسەر.

جێ باسە لە سەرەتای جەنگەوە 28-2-2026 تا ئێستا ئەمە یەکەمجارە ئێران هەڕەشەی بۆردوومانکردنی زانکۆ ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان بکات.

29 ئازار 2026 09:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026