پایتەخت

لێپرسراوی سووتەمەنی پشدەر بۆ پایتەخت: غاز بە نرخی فەرمی بە هاووڵاتییان درا

 لێپرسراوی سووتەمەنی پشدەر بۆ پایتەخت: غاز بە نرخی فەرمی بە هاووڵاتییان درا
کورتە

ئەمڕۆ غازی 8 هەزار و 500 دیناری بە هاووڵاتییان درا

دوای نزیکەی یەک مانگ لە قەیرانی نەبوونی غاز و بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ئەمڕۆ غازی 8 هەزار و 500 دیناری بە هاووڵاتییان درا.

 

کەمێک لەمەوبەر وەستا بەکر، لێپرسراوی سووتەمەنی پشدەر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوای مانگێک یەکەم جارە بڕی 1600 بوتڵی غاز لە ڕێگەی وەکیلەکانەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا، هەر ماڵێک یەک بوتڵ غازی بە نرخی فەرمی پێدراوە.

 

دوای وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر قەیرانی کەمبوونەوەی غاز سەری هەڵدا، بەجۆرێک نرخی بوتڵێک غاز گەیشتە 25 بۆ 30 هەزار دینار.

 

لێپرسراوی سووتەمەنی پشدەر جەختی لەوە کردەوە، با هیچ کەسێک سەردانی کارگەکان نەکات، چونکە جگە لە لیژنەکان کەس ناتوانێت غاز بداتە هاووڵاتییان.

 

ماوەی چەند ڕۆژێک دوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و غاز دابەش دەکرێت.

 

وەستا بەکر دووپاتی کردەوە، دۆخی قەیرانی غاز بەرەو ئاسای بوونەوە دەچێت و مەترسی لەسەر نامێنێت، هەر وەکیلێک غاز بە گرانی بفرۆشێت سزا دەدرێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت دوای قەیرانی غاز لە دەڤەری بیتوێن و پشدەر ئەمڕۆ تەنیا غاز بەسەر ماڵانی قەزای قەڵادزێ و قەزای حاجیاوا دابەشکراوە.

 

لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسڕائیل دژی ئێران بەرهەمهێنانی کارەبا و غاز بەهۆی مەترسی هێڕشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان راگیرا.

26 ئازار 2026 19:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026