پایتەخت

غاز لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەش دەکرێت

غاز لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەش دەکرێت
کورتە

قایمقامیەتی بەردەڕەش: غاز لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەش دەکرێت

 

لەومەدوا لەبری بریکارەکانی غاز، لە قەزای بەردەڕەش غاز لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەش دەکرێت.

 

ئەمڕۆ شەممە لێژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی بەردەڕەش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، لەمەودوا هەرکاتێک بەشە غازی حکومی بێت لەرێگای بریکارەکانی خۆراک(بایع)دابەش دەکرێت، بەهیچ شێوەیەک لەرێگای بریکارەکانی غاز یان کارگەی غاز(معمل)دابەش ناکرێت.

 

لێژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی بەردەڕەش ئاماژەی بەوە دا، هەرکاتێک بەشە غاز گەیشت پێش دابەشکردن رێزبەندی ناوی بریکارەکانی خوراک بڵاودەکەنەوە و هەر هاووڵاتیەک دەبێت پسوولەی خۆراکی کۆنی لای بێت.

28 ئازار 2026 19:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026